چەكدارانی تاڵیبان هێرشیان بۆ سەر شاری مەزار شەریف دەستپێکرد

رۆژی هەینی، تاڵیبان شاری قەندەهار، پایتەختی ویلایەتی قەندەهاری کۆنترۆڵکرد کە بە یەکێك لە ستراتیجیترین ویلایەتەکانی ئەفغانستان دادەنرێت، ئەوە جگە لە پێگەی ویلایەتەکە کە تێیدا تاڵیبان لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا سەریهەڵدا و پێگەی جەماوەری بەدەستهێنا.

ئەمرۆ شەممە چەكدارانی تالیبان هێرشیان كردوەتە سەر شاری مەزار شەریف.

شاری مەزار شەریف بەگەورەترین چوار شاری ئەفغانستان دادەنرێت و پایتەختی ویلایەتی بەلخە و نزیكەی 500هەزار كەس لەو شارەدا دەژین.

ئەحمەد فەرهاد وتەبێژی ویلایەتەكە رایگەیاند: چەكدارانی تالیبان لەچەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردوەتە سەر شارەكە و شەڕوپێكدادانێكی توند لەنێوان هەردوولادا روویداوە .

ھەواڵی زیاتر