سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی ڕایدەگەیەنێت،”هەر راگەیەنراوێک هەبێ لە کەناڵە فەرمییەکانی خۆمانەوە بڵاوی دەکەینەوە“.
ئەمرۆ دووشەممە 2-8-2021 سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی لە روونكردنەوەیەكدا كە ئاڕاستەی ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە كراوە ڕایگەیاندووە،” رۆژانە لێرە و لەوێ بەناوی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییەوە لێدوان دەدرێت، ئەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە نییە“.
ئاماژە بەوەشدراوە،” ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەر راگەیەنراوێکی هەبێ لە کەناڵە فەرمییەکانی خۆمانەوە بڵاوی دەکەینەوە”.