سوود و زیانەکانی چەوری ئاژەڵ
چەوری مەڕ (دوگ) كە كوردەواری بە ( بەز ) ناودەبرێت، بریتیە لە : چەورییەك لە لەشی مەڕدا زۆرە، ئەم جۆرە چەورییە لە ڕووی شیكارییەوە سەرچاوەیەكی وزەی زۆرە، جۆری چەورییەكە لە ڕووی پێكھاتەوە لە ڕۆنی ڕووەكی زۆر جیاوازە، ھەندێك لە ڤیتامینەكانی تێدایە بە تایبەتی ئەوانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە، توێژینەوەكان لەسەر ( بەز ) زۆرن ھەندێكیان باسی سوودەكانی دەكەن و ھەندێكی تریان باسی زیانەكانی دەكەن.
خواردنی بەزی مەڕ بەبڕێكی دیاریكراو لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك ھەندێك سوودی ھەیە :
١- كاریگەری لەسەر پێست ھەیە، ئەگەر وەك ماسك بەكاربێت بەلابردنی ھەندێك خڵتە و پیسی لەسەر پێست بە كاریگەری ھەندێك پڕۆتین تێیدا.
٢- ھاوكارە بۆ چارەسەری ھەندێك كێشەی ئیلتیھاباتی جومگە پاش تواندنەوەی لەگەڵ ھەندێك جۆر زەیتی ڕووەكی و بەكارھێنانی لەسەر جومگە.
٣- ھاوكارە بۆ درێژبوونەوەی قژ و برژانگ ئەگەر بەشێوەیەكی دروست لێیان بدرێت.
٤-سەرچاوەی خۆراك و بەھێزبوونی ھەندێك ئەندامە وەك جگەر و ڕیخۆڵە … ھتد.
٥- دەركردنە دەرەوەی ژەھری كۆكراوە لەلەشدا لە ئەنجامی خواردنی ھەندێك خۆراك تێر بە چەورییەكان.
ھەموو ئەم سوودانە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت لە بەزی ئاژەڵ بە بەراورد بە زەیتە ڕووەكیەكان لەڕووی كیمیاییەوە زیاتر جێگیرن، واتە ئۆكسان بەخێرایی ڕوونادات چونكە بوونی شێ و ھەوا ھۆكارە بۆ ئۆكسان زەیتی ڕووەكی، بەزی مەڕ بەشێكی كەمی وزەیە و ئاوێكی زۆری تێدایە بەڵام زەیت بڕێكی زیر وزەی تێدایە .
بەڵام ھەندێك لە توێژینەوەكانی تر باسی زیانەكانی دەكەن بۆ توشبوون بە نەخۆشی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و شێرپەنجەی مەمك و زەھایمەر …ھتد، لە ئەنجامی توێژینەوەیەك بەزی ئاژەڵ لە چەوری تێر پێكھاتووە و سەرچاوەی وزەیە و لە ھەموو ١٠٠ گرام بەزدا ٩٠٠ سعرەی گەرمیمان دەداتێ وە دەبێتە كەم بوونەوەی كۆڵیستڕۆڵ لەجۆری باش (HDL ) ، وە زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی قەڵەوی و ئەمەش ھۆكارە بۆ نەخۆشی شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن و جەڵدەی مێشك و ھەوكردنی جومگەكان .
لە كۆتاییدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی كە خواردنی بەزی مەڕ بەبڕی زۆر زیانی زیاترە لە سودەكانی، بەڵام ئەگەر بەزێكی تەندروست بێت بەبڕێكی زۆر كەم لەژێر چاودێری پسپۆڕی خۆراك لەگەڵ ئەمەشدا فول صویا و كەتان گوێز بخورێت كە سەرچاوەی ترشە چەوریەكان و ئۆمێگا (٣) سودی زۆرە .
لەشکر حەمید