سلێمانی..دوو سەرکردە و گرووپێکی سەر بە داعش دەستگیرکران

ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دوو سەرکردەی داعش و تاقمێکی تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیردەکەن کە وەک شانەی نەنستو لەسنوری ھەرێم خۆیان حەشاردابوو کە لە ھەوڵی خۆڕێکخستندابوون بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی مەرام و پیلانەکانی داعش .

لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون سەرەداودەست کەوت لەسەر بوونی تاقمێکی نەنستوی داعش کە پیلانیان داناوە خۆیان رێکبخەن و ئامادەبکرێن بۆ چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە . راستەخۆ بەبڕیارو سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردو دوای یەک مانگ بەدواداچوونی ورد و دەستخستنی زانیاری و بەڵگە و دیاریکردنی شوێن و مانەوەی تیرۆریستان و چاودێریکردنیان پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی بەبڕیاری سەرۆکی دەزگا
شەوی ( ٢٧/٢٨) ٧ / ٢٠٢١ جوڵە بەھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شارەزوور کراو لە پارێزگای ھەڵەبجە لە چوار ئۆپراسیۆنی گەورەو و ھەڵمەتی ھاوکاتدا ھەر چوار تیرۆریست ( ع ، ح ) و ( ل ، ج ) و ( ز ، ح ) و ( ع ، ح ، ع ) دەستگیرکران کە دوانیان سەرکردەی داعش بوون و بەشداری و سەرپەرشتی چەندین تاوانیان کردووە .
لەلایەکی ترەوە لەئۆپراسیۆنێکی تردا لە سلێمانی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریست ( س .ع ) دەستگیرکرد .

لەبارەی ئەم کەیسە ئەمنییەوە لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکردوەو دەرکەوت تیرۆریستە دەستگیراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون و چەکداری داعش بوون لەویلایەتی باشوور و بەشداربوونە لەچەندین تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و لەچەند شارێکی عێراق و ھەرێم خۆیان رێکخستووەو مەرامیان بووە چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن
لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوە زانیارییەکان ھێڵرانەوەو لەداھاتوودا لەو بارەیەوە وردەکاری زیاتر بۆ رایگشتی دەخەینەڕوو .

وێڕای سوپاس و پێزانینی بەردەواممان بۆ کۆمەڵانی خەڵک کە ھەمیشە ھاوکارو پشتیوانی دەزگای ئاسایشن و پەرۆشی سەقامگیرین و ھۆکاری سەرخستنی ھەوڵەکانمان . سوپاس و دەستخۆشیشمان بۆ تەواوی ھێزەکانی ئاسایش کە لەبەرامبەر ئەرک و فەرمانەکان و ئارامی و ئاسایشی ھەرێمدا شەونخون و چاوکراوەن و لە کاری بەردەوامدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پێشێلکارانی قانون و ئەوانەی دادگا داوایان دەکات تەئکیدیش دەکەینەوە بەھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆرو ھێزەکانی ناوخۆ لەھەوڵی بەردەوامدادەبین بۆ پاراستنی ھەرێمەکەمان و سەرووماڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .

دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان .

ھەواڵی زیاتر