وەھاب ھەڵەبجەیی چۆن لە لاھور ھەڵگەڕایەوە؟

کۆنترۆڵکردنی جومگەکانی دەسەڵاتی یەکێتی و بێدەسەڵاتکردنی لاھور جەنگی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، سەرەتاکەی بۆ کێشەی نێوان دوو کەس دەگەڕێتەوە کە ھەردووکیان کەسانی نزیکی لاھور بوون.
پێش ڕووداوەکانی ٨ی مانگ، کێشەیەک لەنێوان وەھاب ھەڵەبجەیی و ئەفسەرێکی تری دژەتیرۆر بەناوی “سیروان” دروست دەبێ، کێشەکە سەردەکێشێت بۆ تەقەکردن و وەھاب ھەڵەبجەیی بە گولەیەک سیروان بریندار دەکات، لاھوریش بەمە توڕە دەبێت و وەھاب ھەڵەبجەیی بۆ شەش مانگ سڕ دەکات. کێشەکە لێرەوە دروستدەبێ.
وەھاب ھەڵەبجەیی داوا لە لاھور جەنگی دەکات کێشەی نێوان ئەو و سیروان چارەسەر بکات، بەڵام لاھور.گوێی لێ ناگرێ.
بۆیە وەھاب ھەڵەبجەیی ناچاردەبێ پەنا بۆ بافڵ تاڵەبانی ببات، بافڵیش دەیخاتە ژێر ڕکێفی خۆیی و رووداوەکانی ٨ی تەمووز بە پاڵپشتی وەھاب ھەڵەبجەیی دەکات.

دواتریش بە ھاوکاری جەعفەر شێخ مستەفا، کێشەی وەھاب و سیروان چارەسەر دەکرێت و ئاشتیان دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر