کەمێک پێش ئێستا تەرمێک بەناوی ( م . س . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەید ئەحمەدان لەگەڵ 2 برینداری دیکە گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لەکاتی هەڵکەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەکاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەکاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە کە تەمەنی 8 ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێکی تر کە تەمەنی 16 ساڵە و بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو کردووە.
قوربانیەکان وەستای هەڵکەندنی بیر بوون و لەکاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک TNTیان بەکارهێناوە، بەوتەی خاوەن باخەکەش “ئەوانی بەکرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە.
باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.