ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٧/١٨، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات پێگەیشت.
لەو پەیوەندییەدا شێخ محەمەد بن زاید پیرۆزباییی هاتنی جەژنی قوربانی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان کرد و هیوای سهرکهوتنی بۆ خواست.
لای خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس و جەژنەپیرۆزە، هیوای خۆشبەختی و پێشکەوتنی بۆ بن زاید و گەلی ئیمارات و بەردەوامیی پەیوەندیی دۆستانەی هەردوو گەلی کوردستان و ئیمارات خواست.