داعش 4 ویلایەتی لە ئەفریقیا پێکهێناوە

راپۆرتێکی ئەمنی پەیمانگای تۆژینەوە ئەمنییەکانی ئەفریقیا ئاشکرایکرد کە رێکخراوی تیرۆریستیی “داعش” خەریکی دووبارە بڵاوکردنەوەی چەکدارەکانێتی بەشێوەیەکی بەرفراوان لە باکوور و رۆژئاوای ئەفریقیا و باشووری لیبیای قۆستووەتەوە وەک گرنگترین وێستگەی خۆی بۆ جموجووڵی چەکدارەکانی و، 4 ویلایەتی لە ناوچەی دەریاچەی چاد پێکهێناوە بۆ خیلافەتەکەی لەو کیشوەرە لەژێر سەرکردایەتییەکی ناوەندیی لە ویلایەتی بۆرنۆ لە نەیجیریا.
ئەو 4 ویلایەتەی کە “داعش” دەیەوێت چەکدارەکانی تیایاندا بڵاو بکاتەوە بریتین لە سامبیسا لە نەیجیریا و تۆمبۆما بابا لە بۆرنۆ لە نەیجیریا و تمبکتۆ لە باکووری مالی و ویلایەتێکی نوێ لە چاد کە پێشبینی دەکرێت تیرۆریستی عەرەب لەخۆ بگرێت و، هەریەک لەم ویلایەتانە حاکمێکی تایبەتی دەبێت و لەژێر سەرکردایەتی ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی، سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی “داعش”.

ھەواڵی زیاتر