سەندنەوەی دەسەڵات و دەزگاکان و لە قاڵبدانی لاھور جەنگی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە بەردەوامە و لە دوایین ھەوڵیشدا دەزگای مرۆیی مامی لێسەندرایەوە.
دەزگای مرۆیی مام، لەلایەن لاھور جەنگییەوە دامەزراوە و گەشەی خێزانی سەرپەرشتی دەکرد، بەڵام بافڵ تاڵەبانی ستافی دەزگاکەی گۆڕی و گەڕاندییەوە ژێر دەستی خۆی.