عەبدوڵای کوێخا موبارەک: دژەتیرۆری بووبووە باندی بازرگانی و خانەی لەشفرۆشی

عەبدوڵای کوێخا موبارەک، پەیامێکی لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دواین بڕیار و جووڵەی باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی نەک ھەر زەرورەتێکبوو بۆ ئەو خەڵکەی کە لە سنووری قەڵەمڕەوی یەکێتی نیشتیمانیدا ئەژین، بەڵکو گەڕاندنەوەی بڕیارە بۆ حکومەت و ھەستانەوەی شکۆی حزبەکەشیان لەو منداڵبازاڕی و مافیا گەراییەی کە وای لێھاتبوو ھیچ بڕیارێک لە سنوورەکەدا لە دەستی حکومەت و تەنانەت یەکێتیشدا نەمابوو.

عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەڵێ:” ھێزی دژە تیرۆر بە میزاجی شەخس و بۆ پارە پەیداکردن و ھەڵکوتانە سەر مامۆستای زانکۆ و کۆمپانیا ئەھلییەکان و عەرەبانەیەکی لەفەفرۆش بەکار دەھات ئەگەر سەرانەیان نەدایە، دەزگای زانیاری لەبری کاری ھەواڵگری دروست و ئاگاداربوون لە جووڵە و پیلانگێڕی دەزگا جاسووسییە ئیقلیمی و دەرەکیەکان، کاری ئەم دەزگایە بووبووە باندی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر و خانەی لەشفرۆشی و بەکارھێنانی ئافرەتی سۆزانی بۆ ئابڕوبردن و ژەھرخواردکردنی ھەرکەسێک کە لەگەڵ ئەو تاقمەی خۆیان ھاوڕا نەبوایە”.

پەیامەکەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک

دواین بڕیار و جوڵەی باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی نەک ھەر زەرورەتێک بوو بۆ ئەو خەڵکەی کە لە سنوری قەڵەمڕەوی یەکێتی نیشتیمانیدا ئەژین، بەڵکو گەڕاندنەوەی بڕیارە بۆ حکومەت و ھەستانەوەی شکۆی حزبەکەشیان لەو منداڵ بازاڕی و مافیا گەراییەی کە وای لێھاتبوو ھیچ بڕیارێک لە سنورەکەدا لە دەستی حکومەت و تەنانەت یەکێتیشدا نەمابوو، ھێزی دژە تیرۆر بە میزاجی شەخس و بۆ پارە پەیدا کردن و ھەڵکوتانە سەر مامۆستای زانکۆ و کۆمپانیا ئەھلیەکان و عەرەبانەیەکی لفە فرۆش بەکار دەھات ئەگەر سەرانەیان نەدایە، دەزگای زانیاری لە بری کاری ھەواڵگری دروست و ئاگادار بون لە جوڵە و پیلان گێڕی دەزگا جاسوسیە ئیقلیمی و دەرەکیەکان، کاری ئەم دەزگایە بووبووە باندی بازرگانی مادەی ھۆشبەر و خانەی لەش فرۆشی و بەکارھێنانی ئافرەتی سۆزانی بۆ ئابڕو بردن و ژەھر خوارد کردنی ھەر کەسێک کە لەگەڵ ئەو تاقمەی خۆیان ھاوڕا نەبوایە.

ئەم جوڵە و بڕیارەی کوڕانی مام جەلالی ڕەحمەتی وەکو حزب و ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی پەیوەندی بە ئێمەومانانەوە نیە، بەڵام وەکو حکومەت و حکومڕانی بۆ ھەموان گرنگ بوو، چونکە کێشەیەکی گەورە بۆ تاک بە تاکی خەڵکی سنورەکە دروست بووبوو بەھۆی نەبونی بڕیار لای حکومەت و بەکار ھێنانی دەزگا ھەستیارەکان بۆ چەوساندنەوە و ڕوتاندنەوەی ھاوڵاتیان.

ھەواڵی زیاتر