دوای ئەوەی نیوەشەوی ڕابردو هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی کۆبونەوە، کۆبونەوەکە بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر کۆببنەوە.
دوای کۆبونەوەکە لاهور جەنگی پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە، بەڵام پەیامەکە تەنیا لە سایت و پەیجەکانی خۆی بڵاوکرانەوە و باڵکێش زانیویەتی” بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، میدیای یەکێتی هیچ پەیام و چالاکییەکی لاهور بڵاونەکاتەوە”.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بە لاهوری وتووە”سوورە لەسەر بڕیارەکانی بۆ گۆڕانکارییەکان و ئیتر لەمەودوا قسەی یەکێتی قسەی خۆیەتی”.