ئەمڕۆھەینی لەڕووداوێکی ھاتووچۆ لەجۆری پێكدادان لەسەر ڕێگای ھەریر ـ شەقڵاوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا وسێ کەسی دیكەش بریندارن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند،
کاتژمێر12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای هەریر شەقڵاوە لەنزیک گوندی خرواتان پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان دوو ئوتومبێلی تایبەت لەجۆری تۆیۆتا کرۆلا،کەپێکدادانەکە ڕووبەڕووبوو، لەدەرەنجامی ڕووداوەکە 3کەس گیانیان لەدەستدا کە شۆفێر و سەرنشینی هەردوو ئوتومبێل بوون لەگەڵ کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆریش.
لەکاتی لێکۆلینەوەش بۆدۆزینەوەی هۆکاری ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا ئوتومبێلی تۆیۆتا کرۆلا ڕەنگ سلڤەر بەرەو شەقلاوە هاتووە لە هەریرەوە، بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆلی لەدەستداوەو کەوتۆتە سەرلاتەنشت وشەقامەکەی بەپانی گرتووە، لەو کاتەش کرۆلای تایبەت سپی بەرامبەری هاتووە لەسایدی خۆی و خۆی پیاکێشاوە، لەتەماشا کردنی گێچی کرۆلای سلڤر دەرکەوت کەلەخێرایی 140کم وەستاوە کەئەو خێراییە نە سەلامەتە نە ڕێگاپێدراویشە لەهیچ ڕێگایەک لەهەرێمی کوردستان.