وردەکاری؛ شەڕی ناو یەکێتی چۆن ڕوویدا و کێ سەرکەوت؟

چەند ڕۆژێکە کێشە و ململانێ لەنێوان لاھور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکانی یەکێتی لەسەر چەند پۆستێک گەیشتۆتە لوتکە، بەجۆرێک کە ھێزیان دژی یەکتر جوڵاندووە.

باڵکێش زانیویەتی، بۆ ئەوەی کێشەکە گەورە نەبێ، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەپەلە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، ھەروەھا کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەستوەردانی کردووە بۆ ئەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێ.

کێ سەرکەوت؟

ململانێکە لەسەر گۆڕینی دوو بەرپرسی باڵای ئەمنی بوو کە ھەردووکیان لەباڵی لاھور جەنگی بوون و لەدوای کۆنگرەی یەکێتییەوە بە کاتی دانرابوون.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ باڵکێش کردوو، بەرپرسی دەزگای زانیاری کە محەمەد تاڵەبانی برای ئاڵا تاڵەبانی و خزمی لاھور جەنگی بوو، گۆڕدرا بۆ ئەژی ئەمین، کە کەسێکی نزیکی بافڵ تاڵەبانییە و برای موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتووە.
بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆر کە پۆڵا جەنگی برای لاھور جەنگی بوو، ئێستا وەھاب ھەڵەبجەیی خراوەتە شوێنەکەی.

واتە دوو کەسایەتی ھەڵەبجەیی نزیک لە بافڵ خراونەتە ھەر پۆستەکە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمیش مەرسوومی بۆ دەرکردوون.

بەڵام ئەمە لاھور جەنگی نیگەران دەکات و نایەوێ پۆستەکان ڕادەست بکات، بۆیە بافڵ تاڵەبانی ھێزێک دەنێرێتە سەر بارەگای دژەتیرۆر و زانیاری و کەسانی نزیکی لاھور دەستگیر دەکات.

ھەواڵی زیاتر