ئاڵا تاڵەبانی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووە و بە موجاھید وەسفی کرد
ئاڵا تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی:
“ئەمڕۆ شەرەفمەندبووین بەپێشوازیکردن لە موجاهید ئەبو فەدەک مەحمەداوی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی حەشدی شەعبی. لە دیدارەکەدا گفتوگۆی ئاڵنگارییە ئەمنی و سیاسییەکانی وڵاتمان کرد. لە بیروبۆچوونەکانماندا کۆکبووین لە بابەتەکانی دەربازکردنی وڵات و گەیاندنی بۆ کەناری ئارامی و بەجێگەیاندنی کەش و ژینگەیەکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراویدا بەپێی سازانەکان”.