داعش هێرشیکردە سەر گوندێک و کوژراو و بریندار هەن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپێکی چەکدار کە دەوترێ داعش بوون، هێرشیان کردە سەر گوندی ئوم حنتە و چوار کەسی کوشت.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە هێرشەکەی داعشدا بۆ سەر ئەو گوندەی سنوری خانەقین چوار کەس کوژراون و دوو کەسی تر برینداربوون.

هەروەها گرووپە چەکدارەکە چوار هاوڵاتی تری سڤیلی لە گوندی سەیف سەعد لە سنوری قەرەتەپە ڕفاندووە.

ھەواڵی زیاتر