لە کەنداوێکی مەکسیك لە زەریای ئەتڵەسی، هێڵی بۆرییەکانی گواستنەوەی غاز لە ناوەڕاستی زەریاکەدا تەقییەوە و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.
ئاگرەکە بەهۆی دزەکردنی غاز لە هێڵی بۆرییەکانی نزیك دورگەی یوکاتانەوە کەوتووەتەوە و بەشێوەی چاوێکی گڕکانی خڕ لەناوەڕاستی زەریاکەدا دەرکەوتووە بۆیە بە “چاوی ئاگر” ناوبرا.
کۆمپانیای پیترۆڵی سەر بە حکومەتی مەکسیک ڕایگەیاند، ئاگرەکە بۆماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوامبووە .