وێنە.. گوندێکی کوردستان 200 ساڵە خوێ لە ئاوەکەی بەرهەمدێت
گوندى خوێلین ده‌كه‌وێته شاره‌دێى سه‌نگاو له سنوورى قه‌زاى چهمچمهماڵ و ژماره‌ى دانیشتوانى 10 ماڵه و به‌هۆى گونجاویى یه‌كێك له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى كه نیو مه‌تر قووڵه و مادده‌ى خوێى تێدایه، دانیشتوانه‌كه‌ى سه‌رقاڵى به‌رهه‌مهێنانى خوێن.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كان نزیكه‌ى 200 ساڵه دانیشتوانه‌كه‌ى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مى ساڵانه‌شیان ده‌گاته زیاتر له هه‌زار تۆن خوێ، كه له‌ڕووى تام و كوالێتهوه زۆر گونجاوه و له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌زرى گه‌رما تا سه‌ره‌تاى وەرزی پاییز خه‌ڵكه‌كه‌ى سه‌رقاڵی كاركردن و به‌رهه‌مهێنانى خوێن.

