بەیانی ئەمڕۆ ھەینی، بازاڕی هەولێر مۆڵ کە دەکەوێتەسەر شەقامی 30 مەتریی لە شاری هەولێر، ئاگر کەوتەو و زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت “تەنیا پێنج دووکان بەتەواوی سووتاون” و بەشێک لە دووکانەکانی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە، کە نزیکەی 20 دووکان دەبێت. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، ناتوانێت هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرابکات، چونکە ئێستا لێکۆڵینەوە لەوە دەکرێت.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لە کامێراکانی چاودێرییەوە سەیری دووکانەکانیان کردووە بەمەبەستی دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە.