ئێوارەی رۆژی شەممە 12-6-2021 چەند مووشەکێک لە نەخۆشخانەیەکی عەفرین کەوتوونەتە خوارەوە و بەپێی زانیارییەکان 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 27 کەسیش بریندارن.
کۆمەڵەی سووری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن، گوللە تۆپەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریاوە تەقێندراون، بەڵام پارێزگاری هاتای لە باکووری کوردستان یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە بە هێرشەکە تۆمەتبار دەکات.
بەپێی لێدوانی پاریزگاری هاتای، مووشەکەکان لە جۆری گراد بوون و لە تەل رەفعەتەوە تەقێندراون و کەوتوونەتە نەخۆشخانەی شیفا لە عەفرین.
عەفرین لە 18 ئاداری 2018 لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک سەر بە تورکیا کۆنترۆڵکرا و تاوەکو ئێستاش شارەکە لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە.
رووداو