کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر نیگەرانیی خۆی لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر پێشمەرگە لە چیای مەتین لە سنووری قەزای ئامێدی دەربڕی و دەڵێت، “پێشمەرگە هێزی شەرعیی هەرێمی کوردستانن و هاوپەیمانیی ئێمەن لە دژی داعش، سەرکۆنەی هەموو دەستدرێژییەک دەکەین بۆ سەرگیان و سەلامەتیان.”
ئۆلیڤەر دیکۆتینگنیس، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر لە راگەیێندراوێکدا نووسیویەتی ” کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی کورد و خانەوادەی ئەو پێنج پێشمەرگانە دەکات” کە لە هێرشەکەدا شەهیدبوون.
کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیان و برینداران دەردەبڕی، دەڵێت، “پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستووری فیدراڵیی عێراقی ئەرکی خۆیان بەجێدەهێنن و ئەوکاتەی هێرشیشیان کراوەتەسەر، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی خۆیاندا بوونە.”