وەزیری ناوخۆ بریاریدا بۆ ماوەی دوو مانگ قائیمقامی قەزای کۆیە لەکارەکەی دوربخاتەوە و رەوانەی دادگای بکات.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی لەسەرە تێیدا هاتوە، ” لەسەر راسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەپێی دەسەڵاتەکان کە لەیاسای بەرزەفی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی هەموارکراوە، بڕیاردراوە بە دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقامی قەزای کۆیە بۆماوەی دومانگ لەکارەکەی”.
هاوکات لە نوسراوێکی دیکەیدا، کە ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانی کردووە، وەزیری ناوخۆ رایگەیاندوە، “سەرجەم کۆنوسی لیژنەی لێکۆڵینەوە و وتەکان دەنێرین بەمەبەستی ناردنی قائیمقامی قەزای کۆیە بۆ بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی”.
