جەعفەر شێخ مستەفا: تۆڵەی دوایین پێشمەرگە شەهیدەکانمان کردەوە

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە تۆڵەی دواین شەهیدانی دەستی داعش، شەهید ( نقیب پشتیوان قەرەنی، هێمن یەحیا، ئیدریس بەهرام و موحسینی حاجی حسێن) و بریندارەکانی ئەم دواییانە، شەوی ڕابوردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی چری (٢٤) کاتژمێریدا، هیزە تایبەتەکانی گۆڵدن فۆرس (Golden Forces) سەر بە لیوای کۆماندۆ لە ژیر فەرمادەیی هیزەکانی (٧٠) و بە سەرپەرشتی هیزە تایبەتەکانی هاوپەیمانی – فەرەنسی و بە یارمەتی لیوای (١٤٤)، لە ئاسمان و زەویەوە لە ناوچەی (کاوێر کەوا – داوێ) پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ناوچەیەکی فراوانی داعشیان پاکلردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش کوژران، چەند بنکەیەکی جێنشینیان وێران کرا، دەستگیرا بەسەر چەندین چەک و زانیاری گرنگ. ئەم پەیامە گەیشت بە سیخورمە تیرۆریستەکانی داعش کە پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان ڕەگ و ڕێشەی بەرگری خاکی پیرۆزی کوردستانی لە ناخی دڵدایە.

ھەواڵی زیاتر