بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند : هونەرمەند شیروان عەبدوڵایان ڕادەستی خێزانەكەی كردووە .
ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر ئاسایشی سلێمانی داوای لە ئاسایشی هەولێر كردبوو شیروان عەبدوڵا لە بەر ئەوەی کارمەندی ئاسایشی سلێمانیە و بەبێ مۆڵەت سەفەری كردووە داوایان لە ئاسایشی هەولێر كردبوو ناوبراو دەستگیربكرێت.
شیروان عەبدوڵا هونەرمەندێكی میلی كوردسیانە و دانیشتوی شاری سلێمانییە، لە ماوەی ڕابردوودا كۆچی كردبوو بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان
وێنە: فەرمانی دەستگیركردنی شیروان عەبدوڵا لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە كە بۆ ئاسایشی هەولێر نێردراوە