بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە چالاکییەکی گەورەدا” بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە خەڵکی تورکیایە و دانیشتووی هەولێرە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “لە بەردەوامیی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و بوونی زانیاریی ورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ رێکەوتی 23-05-2021 لە شاری هەولێر لە چالاکییەکی گەورەدا توانرا بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێت بەناوی (ع. ج. ع) کە خەڵکی تورکیایە و دانیشتووی شاری هەولێرە”.
