ئیسماعیل هەنییە: ئەم نەوەیە لەتوانایدایە قودس و مزگەوتی ئەقسا رزگار بکات

یسماعیل هەنیە سەرۆکی نوسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، قودس و مزگەوتی ئەقسا بناغەی ململانێن لەگەڵ ئیسرائیل و بە ئیسرائیلییەکانمان وتووە مزگەوتی ئەقسا هێڵی سوورە.

وتیشی: مزگەوتی ئەقسا قیبلەی ئێمەیە و دەستبەرداری نابین

سەرۆکی نوسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕاشیگەیاند،  ئەو دوژمنەی ویستی قودس و مزگەوتی ئەقسا بشێوێنێ گەلی ئێمە ئازایانە ڕووبەڕووی بووەوە و تا قودس و مزگەوتی ئەقسا رزگار نەکەین ناوەستین.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەبەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل دەستەوەستان ناوەستن “ئیسرائیلییەکان وادەزانن دەتوانن لە خاکی خۆمانمان دەربکەن، بەڵام ناتوانن، هەموو رێککەوتنەکانی پێشوو ئەمڕۆ کۆتاییان پێهات”.

ھەواڵی زیاتر