چەکدارانی داعش لە سنووری پردێ ھێرشیانکردە سەر پێشمەرگە و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە شەھید بوون.
نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری کەرکوکی پێشمەرگە بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ھێرشەکە لە قۆڵی گوندی زورگەزراو بووە، داعش بە چەکی سوک و قورس ھێرشیکردووە.
وتیشی: سێ پێشمەرگە شەھیدبوون و دووی تریش برینداربوون، بەڵام ھێرشەکەی داعشیش تێکشکێنراوە.