ئاماژە بە بەيانى ژمارە(١٧)ي ساڵي ٢٠٢١ ى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆشەوی قەدری پیرۆز بريارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە.
یەکەم : شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن
دووەم : مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.
سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەترو نيوێك تا دوو مەتر.
چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێ
پێنجەم : پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی
شەشەم : لەکاتی بونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران
حەوتەم : بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن
ھەشتەم : دەزگاکانی راگەیاندن دوای ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن
نۆيەم: ئەم رێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێن
وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايينى
٣٠⁄٤⁄٢٠٢١