تەقەکەرەکانی گەڕەکی دریم ستی دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕەتەقەیەک لە نێوان دوو لایەن لە (دریم ستی) ڕووی دا، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی ناوشار/رۆژئاوا ،بنکەی پۆلیسی بەختیاری سەربە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر بکەن.
هەرسێ تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەڕاگیراون.

ھەواڵی زیاتر