گژوگیای پارکی ھەواری شار دەدرێتە ئەو کەسانەی مەڕوماڵاتیان ھەیە

شارەوانی سلێمانی گژوگیای ناو پاركی هەواری شار دەدات بەو كەسانەی مەڕو ماڵاتیان هەیە.

شارەوانی سلێمانی داوای لەو كەسانە دەكات كە مەڕوماڵاتیان هەیە، سەردانی پاركی هەواری شار بكەن‌ و گژوگیای نێو پاركەكە بۆ ئاژەڵەکانیان ببەن.

ئاگادارییەكەی شارەوانی سلێمانی:

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ئاگاداری خاوە‌ن (مە‌ڕو ماڵاتەكان) دە‌كات بە‌هۆی كە‌می بارانی ئە‌مساڵ‌و وشكە‌ ساڵییە‌وە،‌ گژوگیایە‌كی زۆر لە‌ناو پاركی هە‌واری شار بونی هە‌یە‌و ‌پێوستی بە ‌ڕنین‌و بڕین هە‌یە.‌
سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ئاگاداری خاوە‌ن ئاژە‌ڵە‌كان دە‌كات كە ‌دە‌توانن بە‌بێ بە‌رامبە‌ر ئە‌و گژوگیایانە‌ ببڕن‌و ‌سودی لێ بینن بۆ ئاژە‌ڵە‌كانیان، هە‌ر كە‌سێك خاوە‌نی مە‌ڕو ماڵات‌و ئاژە‌ڵە‌ دە‌توانیت سە‌ردانی (بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی پاركی هە‌واری شار) بكات لە‌ناو پاركی هەواری شار بە‌مە‌بە‌ستی دیاریكردنی چە‌ند شوێنك (لە‌ناو پاركە‌كە‌دا) گژوگیاكە‌ی بڕنیت‌و بیبڕێت‌و بیگوازێتە‌وە‌ بۆ شوینی خۆی تە‌نها لە‌ماوە‌ی یە‌ك هە‌فتە‌دا.
راگە‌یاندنی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی
١٩\٤\٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر