ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كرێكارێك له‌كاتی كاركردن له ناحیه‌ی سیروانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌كاتی كاركردن گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رزان عوسمان محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه كه ئه‌و كرێكاره به‌ناوی (ك.ع.ع) له‌كاتی كاركردندا قاڵبی ئاسن كه‌وتووه به سه‌ریدا و گیانی له‌ده‌ستداوه.
وتیشی كرێكاره‌كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه و دانیشتووی پارێزگای سلێمانییه، دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه.