نوسینگەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت:” له‌م رۆژانه‌دا به مه‌به‌ستێكی گوماناوی و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا، هه‌ندێ له میدیاكان بابه‌تێكیان وروژاندووه گوایه
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
له‌م رۆژانه‌دا به مه‌به‌ستێكی گوماناویی و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هه‌ندێ له میدیاكان بابه‌تێكیان وروژاندووه گوایه ئه‌مینداری گشتی سته‌می كردووه له ئه‌ندامێكی حزب و یه‌كگرتوو له لێواری دوو له‌ت بووندایه.
ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه تۆكمه‌یی ریزه‌كانی یه‌كگرتوو و متمانه‌ی پۆڵاینی ئۆرگانه‌كان و ده‌زگاكان به ئه‌میندار و سه‌ركردایه‌تی خۆیان هه‌رده‌م ئه‌و جۆره خه‌ونانه به نه‌زۆك ده‌هێڵێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش به‌ڵێ شتێكی ئاساییه و هه‌ندێ رای جیاواز و گرفت هه‌بووه له‌سه‌ر لائیحه و پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی یه‌كگرتوو، ماوه‌یه‌كی خایاند و چه‌ندین رێگه گیرایه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای چاودێری یه‌كگرتوو یه‌كلایی كرده‌وه و كۆتایی پێ هێنا.
سروشتیه كه به‌رێز ( د. عومه‌ر محه‌ممه‌د ) كه به‌ركه‌وته‌ی بڕیاره‌كه بوو، پێ ناخۆش بوونی خۆی ده‌ربڕێ و سكاڵا به‌رزبكاته‌وه و ده‌نگ هه‌ڵبڕێ.. به‌ڵام له له‌كۆتایی هه‌ركێشیه‌ك دا په‌یره و پرۆگرامی حزب دادوه‌ره و بڕیاری ده‌سته‌ی باڵای چاودێری یه‌كگرتوو یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه..
جا دروستكردنی چیرۆك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه له‌سه‌ری جگه له په‌شیمانی و كه‌شف بوونی ره‌گ و ده‌ماری ناحه‌زان هیچی تری لێ ناكه‌وێته‌وه.
به‌رێز ئه‌مینداری گشتی به پێى په‌یره‌وی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتیار و كه‌سی یه‌كه‌می حزبه و ئه‌ركی خۆیه‌تی ریعایه‌تی هه‌موو ئه‌ندام و ده‌ڤه‌ر و هاوسه‌نگیه‌ك بكات.. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنه و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی چاودێری و سه‌ركردایه‌تی له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێ. ئه‌وه‌ی كراوه چاره‌سه‌ری لائحی و په‌یره‌ویه و هیچ نهێنیه‌كی تێدا نیه تا هه‌ندێ كه‌س بیانه‌وێ خۆراكی میدیایی و كاسبی به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن .
ئه‌وله‌ویه‌تی خولی هه‌شته‌م له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م دیاری كراوه كه تۆكمه‌یی و هه‌ستانه‌وه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و شكۆی یه‌كگرتوو و یه‌كڕیزی یه‌كگرتوویی یه‌كگرتوو ستراتیژی قۆناغه‌كه‌یه ..
نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
٢٠٢١/٤/١٨