کات بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوچوارەم رۆژی مانگی ڕەمەزانە (ڕەوەند) لەلایەن دایکیەوە تەلەفونی بۆدەکرێت دەڵێت : پزیشکەکان براکەتیان ئیزنداوە خێرابگەنە هەولێر بەڵکوو پێڕابگەن بۆدواجاربیبینن، هەربەپەلە رەوەند خۆی وخێزانی وهەردوومنداڵەکەی بەرەوهەولێر بەڕێدەکەون، بەڵام
هەرئەوەندە نابات لەسەر ڕێگەی هیزۆپ بەهۆی مەراقی مەرگی چاوەڕوانکراوی ئەوبرایەی کەشێرپەنجەیەتی ولەنەخۆشخانە لەچاوەڕوانی مەرگدایە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پێکدادەدەن و خۆی و هاوسەرەکەی گیان لەدەستدەدەن هەردوو منداڵە بێ نازەکەشیان بەسەختی برینداردەبن سەرەنجام
کۆستەکە دەبێت بە دەکۆست!!
رەوەند خۆی وخێزانی گیانیان لەدەستدا هاوسەرەکەی سکی حەت مانگانبوو منداڵەکەشی گیانی سپاردوە
بەبیستنی هەواڵەکەش دایک وباوکی (رەوەند )بەهۆی سەدمەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران لەهەولێر
دومنداڵە بریندارەکەی (ڕەوەند )یەکێکیان لەنەخۆشخانەی هەولێرەو یەکێکیان لەسلێمانی یەکێکیان تەندروستیان جێگیرەو ئەوی
تریان ناجێگیر
برای رەوەندیش کەشێرپەنجەیەتی لەچاوەڕوانی مەرگیدایە
خواسەبوریان بدەیت بۆ ئەوکۆستە کەمەرشکێنە
بڕیار نامیق