هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند “هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت” جێی نیگەرانییانە و بە تووندی سەرکۆنەی دەکات.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ”بەتووندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکەم. دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراونییە و هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت جێی نیگەرانیمانە”.
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پاراستنی ئارامی هەرێمی کوردستان بە کاری سەرەکییان ناودەبات و دەشڵێ: “بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە سزای خۆیان بگەن”. بافڵ تاڵەبانی هەروەها دەڵێت، لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا دەبن كە “ماندوونەناسانە یارمەتیدەرمانن لە جەنگی دژی تێرۆر”.