کەشتی ئێڤەرگیڤن لە نۆکەندی سوێس سەرئاو خرایەوە

کۆمپانیای “ئێنچ کیپ” بۆ خزمەتگوزاری بار لەسەر هەژماری خۆی لە “تویتەر” رایگەیاند، کەشتی بارهەڵگری زەبەلاح “ئێڤەرگیڤن” کە لە نۆکەندی سوێس چەقیبوو ئەمڕۆ دووشەممە سەر ئاو خراویەوە و راستکرایەوە.

پێگەی “VesselFinder” بۆ چاودێری جموجووڵی کەشتییە جیهانییەکان رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار کەشتی ” ئێڤەرگیڤن” لە دوای چەقبەستنی لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە جارێکی کەوتەوە سەر ڕێڕەوی خۆیی و 10 کەشتی راکێشان بەشداری لە پرۆسەکە کرد.

ئاژانسی “بلۆمبێرگ” ڕایگەیاند، سەرباری سەرئاوکەوتنی کەشتییەکە، بەڵام دیار نییە کەی نۆکەندەکە بە رووی کەشتییەکانی دیکە دەکرێتەوە، لەکاتێکدا زیاتر لە 450 کەشتی چاوەڕوانی کردنەوەی نۆکەندەکەن.

ھەواڵی زیاتر