کازمی وەڵامی ڕەبعەڵای دایەوە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نمایشە سەربازییەکەی رەبعەڵڵا و هەڕەشەکانیان دەڵێت، “هیچ کەسێک ناتوانێک بە چەک هەڕەشە لە ئاسایشی دەوڵەت بکات.”

 سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، ئامانج لەو نمایشە سەربازییەی ئەمڕۆ، تێکدانی دۆخی ئەمنییە و دوورخستنەوەی رۆڵی راستەقینەی عێراقە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-3-2021 چەکدارانی گرووپی رەبعەڵڵا بە جلی سەربازی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بێ تابلۆ بە شەقامەکانی بەغدا سووڕانەوە و ھەڕەشەیان لە کازمی و کورد و چەند لایەنێکی تر کرد.

ھەواڵی زیاتر