سبەی لەبارەی قەدەخەی هاتوچۆوە بڕیاری کۆتایی دەدرێت

لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت”بڕیاری لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێت”

د.محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، سبەی سێشەممە، 21ی تەمووز لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ  و تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کۆدەبێتەوە و لەبارەی دوایین رێکاری خۆپارێزی لە کۆرۆنا بڕیاردەدەن.

بە وتەی د.محەممەد قادر، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی رێنمایی نوێ، هاوتوچۆی نێوان پارێزگاکان و رۆژانی جەژنی قوربان دەدرێ.

ھەواڵی زیاتر