شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لە ئێواره‌ى ئەمڕۆوە پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى ناوچه‌كه‌ بگۆڕێت بۆ نيمچه‌ هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارينى كه‌مێك نمه‌ باران به‌ تايبه‌ت له ڕۆژئاواى هه‌رێم‌ و ناوچه‌ شاخاوییە‌كان.

ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ پێشبينى ده‌كرێ له‌ دواى نيوه‌ڕۆ وه‌ شه‌پۆلێكى باران بارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم بگرێته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان بارانى به‌لێزمه‌ و وه‌ له‌ سه‌نته‌ري شاره‌كانيش نمه‌ باران و هه‌ندێ كاتيش بارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێ وه‌ هه‌ندێ جار هه‌وره‌ تريشقه‌شى له‌ گه‌ڵ ده‌بێت وه‌ خێرايى با (20-30)كم/س ده‌بێت, هه‌ندێ كاتيش ده‌گاته‌ سه‌رووى 33كم/س.

ڕۆژى چوار شه‌ممه باران بارين به‌ شێوه‌ي بچڕ بچڕ به‌ردوام ده‌بێت به‌ تايبه‌ت له‌ ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵات وه‌ له‌ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست نمه‌ باران ده‌بارێت وه‌ له‌ شه‌ودا كاريگه‌ريه‌كه‌ى ته‌نها له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌.

ڕۆژى پێنج شه‌ممه كاريگه‌رى باران بارينه‌كه‌ ته‌نها له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كانى باكور ده‌بێت له‌ گه‌ڵ بارينى به‌فرێكى كه‌م له‌و ناوچانه‌ له‌ گه‌ڵ دابه‌زينى كه‌مى پله‌كانى گه‌رما پاشان كۆتايى دێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی /بەشی پێشبینی

ھەواڵی زیاتر