پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا حکومەت رێوشوێنەکانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە تەواو بکات

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا حکومەت رێوشوێنەکانی بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجە تەواو بکات.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە لە كۆبوونەوەی ئەمشەودا پەرلەمانتاران بە كۆی دەنگ حكوومەتی فیدراڵیان پابەند كرد بە تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی راگەیاندنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی نوێی عێراقی فیدراڵ.

جێی باسە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەوەتەی ساڵی ٢٠١٨وە هەڵەبجەی وەكو پارێزگای چوارەمی هەرێمی كوردستان راگەیاندووە، كەچی حكوومەتی فیدراڵی تا ئێستا ڕێوشوێنەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی تەواو نەكردووە.

ھەواڵی زیاتر