بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەرگای دامەزراندنی بۆ فەرمانبەری هەمیشەیی کردەوە و هاونیشتمانییان دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستبەری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەرە لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشەکانی (یاسایی-کارگێڕی-ژمێریاری)، ئەم هەلەش تاوەکو 10 رۆژ بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ فۆڕم پڕ بکەنەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەلەکە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەگرێتەوە و ئەو کەسەی فۆڕم پڕدەکاتەوە دەبێت تەمەنی لەنێوان 24 بۆ 36 ساڵ بێت و تەنیا 30 کەس دابمەزرێنن
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم