بۆچى ده‌یانه‌وێ كه‌یسى غالیب محه‌ممه‌د گیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ بكه‌ن ؟

دواى ئه‌وه‌ى حامیده‌ سوورى تاوانبار هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر غالب محه‌ممه‌د، له‌سه‌رى كۆڵانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى ئۆتۆمبێلێكى ته‌كسى پێشتر ئاماده‌كراوه، به‌ره ‌و باڵه‌خانه‌ى دادگاى كۆنى سلێمانى ده‌چێت له‌وێشه‌وه‌ ده‌چێته‌ كۆڵانه‌ باریكه‌كانى داره‌ سوتاوه‌كه‌. هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ تاوانبار پێ به‌ پێ له‌ كامێراكانى چاودێرى به‌ روونى  ده‌ركه‌وتووه‌.

دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ئاسایشى سلێمانى ده‌چێته‌ ماڵى غالب محه‌ممه‌د و سه‌رجه‌م هارد و كامێراكانى ئه‌و سنووره‌ له‌ لاى خۆی كۆده‌كاته‌وه‌ و  دڵنیا ده‌بن كه‌ حامیده‌ سوور ئه‌و كاره‌ى كردوه‌، لاهور شێخ جه‌نگى ته‌له‌فۆن  بۆ غالب محه‌ممه‌د ده‌كات، به‌ڵێنى پێده‌دات له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێر تاوانبار بهێنێته‌ سه‌ر شاشه‌، به‌ڵام  ئه‌و 48 كاتژمێره‌‌ش تێپه‌ڕى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى نه‌برده‌ سه‌ر !

به‌پێى زانیارییه‌كانى نێو پۆلیسى سلێمانى، دواى ئه‌وه‌ى شوێنى  حامیده‌ سوور دیاری ده‌كرێت، پۆلیسى سلێمانى خۆى ئاماده‌كات له‌ پڕۆسه‌یه‌كدا ناوبراو ده‌ستگیر بكات، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌ى ده‌ستگیر كردنه‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان رێگرى لێده‌كرێت و دواتر حامیده‌ سووریش ون ده‌بێت!

هه‌موو  ئه‌و ئه‌گه‌ر و به‌ڵگه‌ و وته‌ى خانه‌واده‌ى تاوانبار كه‌ به‌رده‌ستدایه‌، كه‌ تاوانبار پێشینه‌یه‌كى خراپ هه‌یه ‌و بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ پاره‌ى وه‌رگرتوه‌ و وه‌ك به‌كرێ گیراوێك ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامداوه‌.

تاوانبار كه‌ به‌ رۆژى رووناك دیاره‌ كێیه‌ ؟! دیاریشه‌  به‌ ده‌ستى لایه‌نێكى سیاسیى، یاخود كه‌سێك ئه‌و كاره‌ى كردوه‌، ئێستاش به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ سلێمانى داڵده‌ نه‌درابێت ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌ولێر.

تاوانبار بۆ هه‌ر ئامانجێك ئه‌و كاره‌ى كردبێت؟ كێ له‌ پشتیه‌وه‌ بێت گرینگ نییه‌؟! ئه‌وه‌ى گرینگه‌ ئه‌و كاره‌ى كراوه‌ له‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ى یه‌كێتیى به‌ به‌رچاوى ( لاهور شێخ جه‌نگى و باڤل و قوباد) بووه‌، خه‌رقى ئه‌منى ئه‌و شاره‌یه‌ و ئه‌وان به‌رپرسن له‌ ده‌ستگیركردنى تاوانبار.

ئه‌گه‌رچى یه‌كێتیى فشارى پارتیشى له‌سه‌ر بێت، یاخود ناكۆكى ناوخۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى  تاوانبار و ئاشكراكردنى حه‌قیقه‌تى رووداوه‌كه‌، به‌ڵام دواجار لاهور شێخ حه‌نگى به‌ پله‌ى یه‌ك و دواتریش (باڤڵ و قوباد)  به‌رپرسن له‌ ده‌رخستنى راستییه‌كان. ئه‌گه‌ر تاوانبار ده‌ستگیر نه‌كه‌ن و حه‌قیقه‌تى رووداوه‌كه‌ نه‌خه‌نه‌ روو، ئه‌وا  بێ دوو دڵى ئه‌و كه‌یسه‌ یان مامه‌ڵه‌ى سیاسى پێوده‌كرێت ؟ یاخود ئه‌وانه‌ى ئه‌و كرده‌ویان له‌ دژى غالب  ئه‌نجامداوه‌ یه‌كێتین و به‌ پلانى یه‌كێتیش  بوه ‌؟

خۆ ئه‌گه‌ر تاوانبار هاتبێته‌ هه‌ولێریش یه‌كێتیى ده‌توانێت له‌ رێگه‌ى حكومه‌ت ( قوباد، لیوا چه‌تۆ) یاخود ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه‌ داواى راده‌ستكردنى تاوانبار بكات، ئه‌گه‌ر پارتى رازى نه‌بوو ئه‌وا ئه‌وكات بێ شك پارتى ئه‌و كاره‌ى كردوه‌ راستییه‌كان به‌ روونى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كێ له‌ پشتى ئه‌و كاره‌وه‌یه‌ ؟!!

خۆ ئه‌گه‌ر  پارتى و ماڵى مام جه‌لال ( باڤڵ، قوباد) ده‌یانه‌وێ ئه‌و كه‌یسه‌كه‌ بشارنه‌وه‌، ئێستا باشترین فرسه‌ته‌ بۆ لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ بقۆزێته‌وه‌ و هه‌م راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات، هه‌میش به‌ خسته‌ڕووى راستییه‌كان حه‌قیقه‌تى  پارتى و ماڵى مام جه‌لال له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌ربخات ؟!

سەرتیپ قەشقەیی

ھەواڵی زیاتر