وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان تا کۆتایی ئەم مانگە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی ڕایگەیاند، رۆژی (25/2/2021)ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تا کۆتایی ئەم مانگەش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
بەپێی زانیاریەکان دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە بە هەمان شێوەی مانگەکانی پێشوو دەبێت.