چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک هێرشیانکردە سەر هێزە عێراقییەکان و زیانێکی زۆریان پێگەیاندن.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، هێرشەکە لە داقووق، چوبخان و تەل رەبیعە کراوە و پۆلیسێکی فیدراڵی کوژراوە و دووی تر برینداربوون .
هاوکات هەر ئەمشەو لە سنووری رەشاد هێرشکرایە سەر هێزە عێراقییەکان و شەڕ و پێکدادانی قورس روویدا
داعش سوودی لە تەم ومژ وەرگرتووە و لەچەندین ناوچەی پەلاماری هێزە سەربازی و ئەمنیەکانی داوە