بڕیار بەختیاری تەمەن ٣٤ ساڵ دوای ماوەیەک بێسەروشوێن بوونی لەرێگەی کۆچدا، ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەی گەڕیندرایەوە کوردستان.
بڕیار گەنجێکی دانیشتووی قەزای سەیدسادق بوو بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بەشیوەیەکی نایاسایی لە مانگی ئابی٢٠٢٠دا کۆچی دەرەوەی وڵات دەکات، لەگەڵ گەیشتنی بە خاکی ئیتالیا بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێن و نەخوازراو گیان لەدەستدەدات. بەهۆی نەبوونی ناسنامەی کەسێتی لەلایەن پۆلیس و شارەوانی ئەو وڵاتە بەخاک دەسپێردرێت.
دەزگای لووتکە دەڵێ: دوای دوو مانگ لە بێسەروشوێن بوون و پاش دۆزینەوەی تەرمەکەی لە ئیتالیا بەهەوڶەکانی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی و جێبەجێکردنی کاوباری یاسایی لەلایەن ( دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ) و کۆمیتەی ڕیکخستنی ئیتالیای (ی.ن.ک) کاتژمیر ٣:١٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی هەینی تەرمەکەی گەڕێندرایەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە.
تەرمی گەنجەکە لە گۆڕستانی سەیدسادق بەخاکسپێردرا.
دەزگای لوتکە
بۆ کاورباری ئاوارە پەنابەران