ھەولێر.. لە رووداوێکی ھاتوچۆدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا


کاتژمێر45و8ی ئەمشەو لەسەرشەقامی هەلێر کەرکوک لەنزیک مزگەوتی رەشاد موفتی لەسایدی هاتن بەرەو ناوشار لەئاراستەی کەرکوکەوە ئوتومبێلێکی جۆری یارس تایبەت سالۆن بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆلی لەدەستدا لەپاش ئەوەی لەبەرزە پردەکە هاتە خوارەوە وەبەرەو دورگەی ناوەندی شەقام رۆیشت وبەسەر دورگەکە کەوت ولەدوایی لەدیوەکەی تری شەقام دابەزی کەسایدی چونە بۆ کەرکوک وەلەوێ خۆی کێشا بەیارسێکی تری تایبەت جانتا

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەڵێ: لەنجامی رووداوەکە 4کەس کە شوفێر و سەرنشینی هەردوو ئوتومبێل بوون گیانیان لەدەستدا و زیانێکی ماددی زۆریش کەوتەوە.


ھەواڵی زیاتر