له‌باره‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ده‌ڵێت: کێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر نابێت ، چونکه کورد داواى شتێک ده‌کات ئه‌وان نایکه‌ن و ئه‌وانیش شتێکیان ده‌وێت کورد نایکات.
سکرتێری سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، باس له حکومه‌تى فیدراڵ ده‌کرێت، بەڵام حکومه‌تى فیدراڵ له عێراقدا نییه، له ده‌ستووریشدا فیدراڵ نییه، له دیباجه‌که‌دا له گۆشه‌یه‌کدا نوسراوه حکومیهکى فیدراڵى له عێراقدا په‌یڕه‌و بکرێت، ئه‌سڵه‌ن عه‌ره‌به‌کان هه‌رگیز ناڵێن حکومه‌تى فیدراڵى ده‌ڵێن حکومه‌تى مه‌رکه‌زى ئه‌وان حکومه‌تێکى مه‌رکه‌زیان ده‌وێت له به غدادهوه فه‌رمان بکه‌ن له به‌سره‌وه تا زاخۆ چیان بوێت بیکه‌ن ، ئه‌مه ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت بۆ کورد ئه‌وه دووباره بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان حکومه‌تى مه‌رکه‌زیان ده‌وێت نایه‌نه‌وێت ئه‌و کیانهى که هه‌یه بۆ کورد بیکه‌ن بهزیادى ده‌زانن و کورد به زیاد ده‌زانن.
دەشڵێ” چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا کۆتایى نایه‌ت، ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کورد جیابێته‌وه له به‌غداد کێشه نامێنێت وه‌ک دوو دراوسێ و کورد تا له‌گه‌ڵ به‌غداد بێت ده‌بێت کێشه‌ى هه‌بێت، به‌ڵام ده‌کرێت کورد ڕێکه‌وێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک بڕۆیت له‌گه‌ڵیدا”.