توركیا: برازاكەی ساڵح موسلیم خۆی رادەستی ئێمە كردووە

دوای ئەوەی  وێنەی برازایەكی ساڵح موسلیم بەناوی دالیا مەحموود بڵاو بویەوە گوایە هەرێمی كوردستان ڕادەستی دەوڵەتی توركیای كردووە، بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمیی دەوڵەتی توركیا، دالیا مەحمود لە شاری مێرسین خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكانی توركیا كردووە.

ئەوە لەكاتێكدایە  وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دالیا مەحموود بەهۆی پەیوەندیی خۆشەویستی وازی هێناوە و لە هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخی چووەتە توركیا و خۆی ڕادەستی پۆلیسی توركیا كردووە.

ئەنادۆڵ لەوبارەیەوە نوسیویەتی،  دالیا مەحموود موسلیم، لە رۆژی 15ی ئەم مانگە لە شاری مێرسین “لەڕێگەی رازیكردنەوە خۆی رادەستی هۆبەی دژە تیرۆری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێرسین كردووە”.

ھەواڵی زیاتر