فراكسیۆنی یەكێتی: هیچ داواكاریەكی فەرمیمان پێنەگەیشتوە كە لە پەرلەمان بكشێینەوە
دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی كۆبوەوە، باس لەوە دەكرێت كە پێشنیاریی هەڵپەساردنی كارەكانی فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكی پەرلەمان پەسەند كراوە، ئەندامێكی پەرلەمانی ئەو حزبە باس لەوەدەكات تا ئێستا دەوام دەكەن و هیچ نوسراوێكی رەسمیان لەلایەن یەكێتیەوە پێنەگەیشتووە، بۆ كشانەوە لە پەرلەمان.
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرابكرێت ، بە تۆڕیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ئێمەش لە میدیاكانەوە بیستومانە كە یەكێتی بڕیاریی هەڵپەساردنی كارەكانی فراكسیۆنەكەمانی داوە بەڵام تا ئێستا ئێمە وەك پەرلەمانتار دەوام دەكەین و هیچ نوسراوێكی فەرمیمان لە یەكێتیەوە پێنەگەیشتووە؟
هەر لەو بارەیەو ئەندامێكی دیكەی پەرلەمانی كوردستان، لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بە تۆڕیی میدیایی باڵكێشیی ڕاگەیاند: یەكێتی حزبێكی گەورەیە و بڕارەكانی بەتەواوەتی لە دەستی حزبەكەیدایە و حزبەكەی هەربڕیارێك بدات ئەوان جێبەجێیی دەكەن وەك بەشێك لە كاریی حزبایەتی خۆیان دەزانن.