فەرمانبەران فۆرمی زیانیاریی پڕدەكەنەوە
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئاشكراكردنی زانیاریی دروست لەسەر فەرمانبەران و پلە ودەرماڵەیان فۆرمی زانیارییان پێ پڕدەكاتەوە.
تۆڕیی میدیایی باڵكێش زانیویەتی لە بەرنامەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان فۆڕمی زانیاری ئاراستەی سەرجەم وەزارەكان دەكات، تا لەرێگەی ئەو فۆرمەوە زانیاری دروستی مووچەخۆران دەستبخات و ئاسانكاریی بۆ كاریی چاكسازیی بكرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی تۆڕیی میدیایی باڵكێش دەستی كەوتووە لە بارەی فۆرمەكەوە، لە فۆرمەكەدا ناو و ناونیشانی تەواو و بڕوانامە و ساڵی دامەزراندن و پلە و هەموو زانیارییەكی دیكە لەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆران كۆدەكرێتەوە، ئەوەش بە ئامانجی دەستكەوتنی تۆمارێكی دروستی زانیاری فەرمانبەران و دروستی و نادروستی دابەشكردنی پلە و دەرماڵەكانە.