ئێران مەحمود موسەوی بەتۆمەتی سیخوری لە سێدارەدا

كۆماری ئیسلامی ئێران  مەحمود موسەوی بەتۆمەتی سیخوڕی كردن بۆ ئیسرائیل و ئەمریكا  و پێدانی زانیاریی ورد و نهێنی لەسەر جوڵەكانی قاسم سولەیمانی لە سێدارەدا .

دەسەڵاتی دادوەری ئێران  ڕایگەیاند:  بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە فەرمانی لە سێدارەدانی مەحمود موسەوی مەجد، کە تاوانباربو بە سیخوڕیکردن بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل جێبەجێکرا”.

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران مانگی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردبوو: “یەکێک لە سیخوڕەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا کە زانیاری لەبارەی شوێنی قاسم سولەیمانی کۆکردبوەوە، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە و بەم نزیکانەش

فەرمانەکە جێبەجێ دەکرێت”.

مەحمود موسەوی مەجدی کەسێکی سەربازی نەبوەو ئەندامی سوپای پاسدارانیش نەبوە، بەڵکو وەک شۆفێر کاری لەگەڵ راوێژکارانی سەربازی ئێران لە سوریا کردوە، لەو چوارچێوەیەدا توانیویەتی زانیاری بدات بە هەواڵگیری ئەمریکا و ئیسرائیل.

ھەواڵی زیاتر