پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
لە چەند ڕۆژیی داهاتوودا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێری پایتەخت كۆدەبنەوە.
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد، وابڕیارە ئەو دوو حزبە لە سەر ئاستی باڵا لە سەرۆكایەتی هەرێم لە هەولێر كۆببنەوە.
ئەو كۆبونەوەیە لەكاتێكدایە پێشتر چەند ئاڵۆزیەك لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا هەبوو ،هەرچەندە چەندین هەوڵیش هەبوو بۆ كۆبونەوەی هەردوولا بەڵام كۆبونەوەكان هەڵدەوەشانەوە.
لەداویی دەستبەكار بوونی هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەمە یەكەمین كۆبونەوەی باڵایە لە نێوان پارتی و یەكێتیدا ئەنجام بدرێت.